Wy/ckb/پارێزگای هەولێر

< Wy‎ | ckb
Wy > ckb > پارێزگای هەولێر

پارێزگای ھەولێر یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق و یەکێک لەو سێ پارێزگایانەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دایە. ناوەندی پارێزگای ھەولێر، شاری ھەولێرە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگا ٢٠١٩٦٨٨ کەس مەزەندە کراوە ، لەساڵی ٢٠١٤ هەولێر بووە پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی.

پاڕکی شار - ناوەندی شاری هەولێر

قەزا و ناحییەکان edit

ناوی قەزا ناحییەکانی
شەقڵاوە سەڵاحەدین، هیران، هەریر، باسرمە، بالیسان
ڕواندز - وەرتێ
مەخموور قەراج، گوێڕ، دیبەگە
سۆران دیانا، خەلیفان، سیدەکان
مێرگەسۆر بارزان، مەزنێ، پیران، شێروان مەزن
خەبات ڕزگاری، کەورگۆسک، دارەشەکران
چۆمان گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، سمیلان
دەشتی هەولێر قوشتەپە، دارەتوو، کەسنەزان
کۆیە شۆڕش، سکتان، ئاشتی، سێگردکان، تەق تەق
ناوەندی هەولێر عەنکاوە، بەحرکە، شەمامک


شوێنە گەشتیارییەکان edit

قەڵای هەولێر edit

 
قەڵای هەولێر

قەڵای‌ ھەولێر تەپۆلکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە، ڕووبەری (١٠٢.١٩٠) م٢، ناوەڕاستی شاری ھەولێر داگیر دەکات، ٤١٥م لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزترە و بە بەرەنجامی ٢٦م و ٢٥سم لە ئاستی رووی شاری ھەولێر بەزرترە، کە لە بەرزترین شوێن دەگاتە نزیکەی ٣٠م. ھەندێک بیروڕا ھەیە کە دەڵێت قەڵای ھەولێر لەوەی ئێستا بەرزتر بووە ، لەساڵی ٢٠١٤ قەڵاکە چووە نێو لیستی شوێنەوار و کەلەپووری یونیسکۆ.

منارەی چۆلی edit

 
تاڤگەی گەلی عەلی بەگ

منارەی چۆلی یان منارەی مزەفەریە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی شاری ھەولێر دەکەوێتە باشووری رۆژاوای قەڵای ھەولێر. لە کاتی فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری لە دەورانی دەوڵەتی بەکتکینی دروستکراوە و مەزندە دەکرێ ئەم منارەیە پاشکۆی مزگەوتێکی گەورە بێت کە لەو سەردەمەدا دروستکراوە. بەرزییەکەی ٢٢ مەتر لە رووی زەوییە

ھاوینەھەوارەکانی ھەولێر edit

١- ھاوینەھەواری شەقڵاوە:

ھاوینە ھەواری شەقڵاوە دەکەوێتە لای باکوورو دەکەوێتە نێوان ھەردوو چیای سەفین (٩٦٠م) و چیای سورکە و، پلەی گەرمای لە ھاویندا دەگاتە ‌(٣٠-٣٥) پلە و، لە زستاندا دەگاتە -١٠ ژێر سفر. لە شەقڵاوەدا داروباری چر بەدی دەکرێ، کە پێکھاتووە لە داری (خۆخ و جوێز و ترێ و ھەنار و ھەنجیر...)وە بازارێکی گەورەی تێدایە کە جۆرەھا خواردەمەنی و سەوزە و میوەی و بەوشک کراوەیی وەکو کوێز و ھەنجیر و قەیسی. ساڵانە بەسەدان گەشتیار ڕوو لە شەقڵاوە دەکەن بەھۆی دیمەنی سەرنج راکێشی و ئاووھەواکەی.

٢-ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ:

ئەم ھاوینە ھەوارە ١٣٠کم لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر دوورە و، بەیەکێک لە ھاوینەھەوارە سەرنج راکێشەکانی ھەرێمی کوردستان دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و برادۆست بەدرێژایی١٢کم، شوێنەکە بەبەرزی ٨٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە و، پلەی گەرمای دەگاتە ٣٥ پلە لە ھاویندا و، -١٠ لە زستاندا. لەم شوێنەدا دوو ڕووبار بەیەک دەگەن، یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بەناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ،لەگەڵ ئەویتریان کە لە شارۆچکەی ڕەواندوز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەھێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و داروبارە جۆراو جۆرەکەی، بۆتە شوێنی گەشتوگوزار کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن.

‌٣-‌ ھاوینەھەواری بێخاڵ''':

ھاوینە ھەواری بێخاڵ ١٤٠کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە و، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی گەلی عەلی بەگ و، لە دووری ١٠کم لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی ڕەواندوز وە پلەی گەرمای لە ٣٢ پلە بەرز نابێتەوە لە ھاوین دا . دەتوانین بگەین بە بێخاڵ لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ یان لە ڕێگای ڕەواندوز . لەم ھاوینە ھەوارە تافگەیەکی ڕوون و گەورە ھەیە کە بە درێژایی شاخەکەی داپۆشیوە، شوێنێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە، خەڵکی لە سەرەتای بەھاردا ڕووی تێدەکەن تا کۆتایی ھاوین.

٤- ھاوینەھەواری جوندیان:

ئەم ھاوینە ھەوارە ١٤٧ کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە و، ٥ کم لە شاری دیانا دوورە، وە دەکەوێتە لای خوارەوەی چیای ھندرێن ،پلەی گەرمای لە ھاوین دا دەگاتە ٣٢ پلە. ھاوینە ھەواری جندیان ناوبانگی بە چاوی ئاوی سیحری دەرکردووە (عیون الماء السحریە)بە ھۆی بوونی ئەشکەوتێک، کە تێیدا ئاوی تێدا ھەڵدەقوڵێ و، بۆتە شوێنی سەرەنجی گەشتیاران.

٥- ھاوینەھەواری حاجی ئۆمەران:

دەکەوێتە باکووری شاری ھەولێر بە دووری ١٨٠ کم ،پلەی گەرمای دەگاتە ٣٠ پلە لە ھاویندا. ئەم شوێنە بەسەوزایی چیاکانی ناوبانگی دەرکردووە، ھەروەھا بەسروشتەکەی و ھەڵقوڵاوەکانی بەتایبەتی سەرچاوەی ئاوی کانزایی شێخی باڵەکیان کە خەڵکی سەردانی دەکات بۆ چارەسەری ھەندێ نەخۆشی وەکو (جگەر و پێست)، بۆیە لە ھاوین دا ئەم شوێنە ناودەبرێت شوێنی گەشتوگوزاری چارەسەری.

٦- سەری رەش و پیرمام :

دوو ھاوینەھەواری گرینگی نزیک شاری ھەولێربوون،‌ لە هەولێرەوە بە ئۆتۆمبێل بۆ شارۆچكەی سەلاحەدین نیو کاتژمێر رێگەیە، ئەو شوێنەی لە بەرزاییەوە دەڕوانێتە دەشتی كاكی بە كاكی هەولێر. مەودای راستەوخۆی لە گەڵ توركیا ١٨٠ كیلۆمەترە. بەڵام ئەوێش لە زمانی خەڵكەوە سەلاحەدین نییە و مەسیفە. لە بەرزترین خاڵی مەسیف كە بە یەكێك لە چیا بەرزەكانی كوردستان دێتە ئەژمار، سەری رەش هەڵكەوتووە. و لەو شوێنەوە باشووری کوردستان بەڕێوە دەبرێ چوونکە شوێنگەی سەرەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. هه‌ر چه‌نده‌ که‌ پێشبینی ده‌کرا لە دوارۆژدا گرنگیەکی تایبەتیان هەبێت بەوەی کە نزیکترین و جوانترین ھەڵکەوتیان ھەیە بۆ شارەکە. به‌ڵام ئێستا پیرمام ( مه‌سیف ) بووه‌ته‌ باره‌گای سه‌ره‌کی پارتی و جه‌رگه‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تی کردنی کوردستانه‌ و هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌کانی پارتی و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ پیرمامن و ئارامترین شوێنه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ دوای ته‌واوبونی تونێلی هه‌ولێر-شه‌قڵاوه‌ که‌ له‌ ژێر چیای سه‌ربه‌نه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت سه‌لاحه‌ددین ده‌بێته‌ جومگه‌ی پاراستنی کوردستان , هه‌ر که‌ ده‌گه‌یت به‌ ناو شارۆچکه‌ی پیرماما چه‌ندین کۆشک و ڤیلا سه‌رنجت ڕاده‌کێشێت، و له‌ ئێستادا چه‌ندین پلانی تۆکمه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ له‌ ڕووی ئاسایشی و گه‌شتیاره‌وه‌بەلام بە هەبوونی پلانێکی گەورە و تۆکمەی پارێزڤانی ، وه‌ سه‌ری ڕه‌شیش ته‌نها 5 ده‌قیقه‌ له‌ ناو مه‌سیفه‌وه‌ دوره‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆک مسعود به‌رزانی یه‌، ئێستا بارەگای سەرۆکایەتی ھەرێم و پارتییان لێیە.‌


پاڕک و باخچەکانی هەولێر edit

  • پاڕكی سامی عەبدولرەحمان
  • پاڕكی گلکەند
  • پاڕكی منارە
  • پاڕکی شانەدەر
  • شنگللبانە