Wy/ckb/باشووری کوردستان

< Wy‎ | ckb
Wy > ckb > باشووری کوردستان

باشووری کوردستان ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێکی وڵاتی عێراق کە دانیشتووانی کوردن و سنووری لەگەڵ ئێران و تورکیا ھەیە و لە باشووری چوارپارچەی کوردستاندا ھەڵکەوتووە. باشووری کوردستان تەنیا پارچەی کوردستانە کە خاوەنی حکوومەتێكی سەربەخۆیە ، ئەو حکوومەتەش بەشێک لەباشووری کوردستان دەگرێتەوە چونکە هێشتا هەندێ ناوچە هەن کە لەنێوان حکوومەی باشووری کوردستان و حکوومەتی عێراق کێشەیان لەسەرە.

پارێزگاکان

edit
  • هەولێر
  • کەرکووک
  • سلێمانی
  • دهۆک
  • هەڵەبجە


شوێنە سەرنجڕاکێش و گەشتیارییەکان

edit

هەولێر

edit
  • قەڵای هەولێر
  • شەقڵاوە
  • تاڤگەی گەلی عەلەی بەگ
  • هاوینە هەواری بێخاڵ
  • هاوینە هەواری جووندیان
  • پارکی سامی عەبدولرەحمان
  • تەلەفیکی کورەک
  • شنگلبانە
  • بازاڕی قەیسەری
  • چایەخانەی مەچکۆ
  • کانی و مەزاری شێخی باڵەکان لە چۆمان

سلێمانی

edit
  • هەورامان
  • سەیرانگای سەرچنار
  • هاوینە هەواری دوکان
  • ئەحمەد ئاوا
  • چایخانەی شەعب
  • مۆزەخانەی سلێمانی
  • چاڤی لاند

هەڵەبجە

edit
  • گۆڕستان و مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە + مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
  • بلیكان
  • سەیرانگای چاوگ و گوڵان
  • تەوێڵە و بیارە و ئەحمەدئاوا
  • شاخی شنروێ

گەرمیان

edit
  • قەڵای شێروانە


بۆنە و فیستیڤاڵەکان

edit

بۆنە نەتەوایەتییەکان

edit
  • لەڕۆژی ٢٠ی ئادار لە زۆری شارووشارۆچکەکانی باشووری کوردستان یادی نەورۆز دەکرێتەوە و لەڕۆژانی ٢١ تاکوو ٢٣ی نەورۆزیش خەڵکی ڕوو لە هاوینەهەوار و سەیرانگاکان دەکەن. ، بوونی پێشبڕکێ و بۆنەی وەرزشیش وەک ماراسۆنی گشتی کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداربێت.

جێژنی ئاینی

edit
  • جێزژنی موسڵمانان (جێژنی قوربان و ڕەمەزان) - مەولوود واتە ڕۆژی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام
  • جێژنی کریستانەکان
  • جێژنی ئێزدییەکان

چوونە ناوە

edit

فڕۆکە

edit

لەڕێگای فرۆکەخانەکانی باشووری کوردستان دەتوانن گەشت بکەن بۆ باشووری کوردستان

  • فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
  • فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
  • فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دھۆک
  • فڕۆکەخانەی کەرکووک

بازاڕکردن

edit

لە باشووری کوردستان چەندەها ناوەندی بازاڕ هەن لە سەرجەم شارەکان

تەندروستی

edit

لە باشووری کوردستان چەندین ناوەندی تەندرووستی وەک نەخۆشخانە و نۆڕینگە و فریاکەوتنی خێرا هەیە کە لەلایەن کەرتی گشتی واتە حکوومەت وە کەرتی تایبەت واتە سەرمایەداران درووست کراوە.

گەڕان

edit

پاس

edit

بەپێی هەر شەقامێک چەندین پاس دابین کراوە ، نرخی ناوەندی پاس لە باشووری کوردستان ٥٠٠ دیناری عێراقییە کە دەکاتە کەمتر لە نیو دۆلاری ئەمریکی.

تاکسی

edit

تاکسی لە هەموو شوێنێک دەستدەکەوێت بەپێی ناسراوی شوێنەکان ، نرخی ناوەندی تاکسی لە باشووری کوردستان لەناو خۆی شاردا ٣ هەزار دەخەملێنرێت کە دەکاتە نزیکەی ٢.٥ دۆلاری ئەمریکی.

کڕین

edit

لە باشووری کوردستان ، دیناری عێراقی پارەی یەکەمە و لە هەموو شوێنێک مامەڵەی پێ دەکرێت ، لە هەندێ شوێنیش دەکرێت بە دۆلاری ئەمریکی یان هتد... بەکاردێت هاوکات ناوەندی گۆڕینی پارە لە زۆربەی شوێنەکان هەیە.

شوێنە ئاینییەکان

edit

لە باشووری کوردستان ئاینی ئیسلام زۆرترین ژمارەی دانیشتووان پێکدەهێنێت ، بۆیەش لەزۆربەی شوێنەکان مزگەوت هەیە و نوێژی تێدا دەکرێت. بۆ ئاینەکانی دیش چەندەها کڵێسە و ناوەندی ئاینی دەنبیرنێت ، هەروەها ڕووگەهی ئێزدییان لە باشووری کوردستانە کە بە لالش ناسراوە. لە کوردستان پێکەوەژیانی ئاینەکان بە ڕوونی هەستی پێدەکرێت.

ڕێبەری ئەلیکتڕۆنی

edit

دەستەی گەشت و گووزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێبەری ئەلیکتڕۆنی بە شێوەیی خۆڕایی بۆ گەشتیاران و گشت هاوڵاتییان بەردەست دەخات لەڕێگای هەردوو سیستەمی کارگێڕی مۆبایل ، ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.