Wq/ckb/گرێگری ھاوس

< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > گرێگری ھاوس

د. گرێگری ھاوس (بە ئینگلیزی: Dr. Gregory House) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵییە دەرکەوتووە لە زنجیرەی بەناوبانگی ئەمریکی ھاوسدا، دروست کراوە لەلایەن نووسەر دەیڤد شۆر و ڕۆڵەکەی گێڕدراوە لەلایەن هیو لۆری. ھاوس سەرۆکایەتی تیمێک لە پزیشکانی دۆزەرەوە دەکات، وە ئەو سەرۆکی بەشی دۆزینەوەی پزیشکییە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن پلەینزبۆرۆ لە ویلایەتی نیوجێرسی.

وتەکان edit

  • هەمووان درۆ دەکەن. (1.01)
  • ئەگەر تۆ قسە بۆ خوا بکەیت ئەوا واتە تۆ دینداری، بەڵام ئەگەر خوا قسەت لەگەڵ بکات ئەوا واتە تۆ تووشی سایکۆز بوویت. (2.19)
  • جیاوازی نێوان خۆشەویستی و کینە تەنها موویەک نییە، لە ڕاستیدا بریتییە لە دیواری چینی مەزن لەگەڵ پاسەوانی چەکدار لە هەر ۲۰ پێیەکدا. (1.03)
  • ئەوە بریتییە لە سروشتی پزیشکی کە تۆ شکست دێنیت، تۆ یەکێک دەکوژیت، ئەگەر ناتوانیت بەرگەی ئەم ڕاستییە بگریت ئەوا پیشەیەکی تر هەڵبژێرە یان زانکۆی پزیشکی تەواوکە و بچۆ بۆ فێرکردن. (1.21)
  • کامیانت خۆشدەوێت ؟ ئەو پزیشکەی دەستت دەگرێت کە دەمریت ؟، یان ئەو پزیشکەی گوێت پێنادات و تۆ باش دەبیت ؟، بە دڵنیاییەوە شتێکی قێزەوەنە پزیشکێک گوێت پێنەدات کاتێک دەمریت!. (1.03)