پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بە کورتە پژاک حیزبێکی سیاسیی چەپگەرای ئاپۆیستە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێراندا چالاکی دەکات.
وتەکان
edit- ئێمە تەنیا بە دروشم کار ناکەین و لە چوارچێوەی فکر و فەلسەفەی ئازادی بۆ بەڕێکخستنکردنی کۆمەڵگە تێکۆشان دەکەین، لە فۆرمووڵی دەوڵەت لهگهڵ دیموکراسی کەڵک وەردەگرین و ئەوەش بەو واتایەیە کە ئێمە چاوەڕوانی ڕووخانی سیستەم یان دیکتاتۆرێک نابین کە بۆخۆمان جێگایان بگرینەوە، بەڵکوو تێدەکۆشین گەلی خۆمان بە ئیرادەیەکی پۆڵایین تەیار و بەڕێکخستن بکەین کە لە ئەساسدا گەل بۆخۆی بتوانێت لەسەر چارەنووسی خۆی بڕیار بدات و خۆی بەڕێوەببات. ھەر کات سەردەمی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیش ھات ئێمە وەک پژاک لە جبھەی ھەرەپێشی تێکۆشاندا دەبین.
(سیامەند موعینی، ھاوسەرۆکی پژاک[1]) - کوردستان لە ھەموو بەشەکانی تری ئێران پۆلیتیزەترە و ئامادەترە بۆ جێگیربوون لەسەر کۆمەڵگەی خۆی. ئێمە وەک پژاک لەگەڵ ھەر ھێز یان حیزبێکی ئێرانی دەتوانین لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافی یەکسانی و بە دیدگایەکی سێکۆلار و ژینگەپارێزی و باوەڕ بە بەرابەری جنسییەتی ھاوکار و ھاوخەبات بین.
(سیامەند موعینی، ھاوسەرۆکی پژاک[1])
سەرچاوەکان
editPage Template:Wq/ckb/Reflist/styles.css has no content.
- ↑ 1.0 1.1 هاوسهرۆكى پژاك: چاوهڕێى رووخانى رژێمى ئێران ناكهین بۆئهوهى جێگایان بگرینهوه. پەیسەرپرێس (لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤.
Script error: No such module "Wq/ckb/Check for unknown parameters".
بەستەرە دەرەکییەکان
edit- پەڕەی پژاک لە ویکیپیدیای کوردی.