Wn/ckb/پارێزەرێک فڕێندراو ئەشکەنجە درا

< Wn‎ | ckb
Wn > ckb > پارێزەرێک فڕێندراو ئەشکەنجە درا

شەممە ١٥ نیسان ٢٠٢٣


شەوی رابردوو لە هەولێر پارێزەرێک لەلایەن چەند کەسێکەوە فڕێندرا و پاش ئەشکەنجەدان و سەرتاشینی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بردبوویانەوە نزیک ماڵەکەی خۆی. ئەو پارێزەرە هۆکارەی رووداوەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراکرد

بەگوێرەی وتەی پارێزەرەکە کەیسی ژن و مێردێکی لە دادگا وەرگرتووە و کاری یاسایی لەسەر کردووە، بەڵام شەوی رابردوو لەلایەن کەسوکاری هاوسەری ژنەکەوە بە "فێل" لە ماڵ بردوویانەتە دەرەوە و بردوویانەتە ماڵێکی دیکە کە لەوێ چوار کەسی تریشی لێبووە.

وەک پارێزەرەکە دەڵێت، "پلانی سزادانییان داڕشتووە."پارێزەرەکە باسی لەوەشکرد، هەر کە گەیشتووەتە شوێنی دیاریکراو دەستیان بەستووەتەوە و لێیانداوە لە ئەنجامدا لوت و ددان و سەری شکاوە و سەریان تاشیوە و شوێنەواری سزادان لەسەر جەستەی دیارە.

دەشڵێت، "ماوەی سێ کاتژمێر ئەشکەنجە دراوە."ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی سزایانداوە نیازیان بووە بیکوژن."

باسی لەوەشکرد، "لە رێگەی پێدانی چەند بەڵێنێکەوە ئەو چەکدارانەی رازیکردووە نەیکوژن." ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چەکدارانە مقەست و چەقۆیان هێناوە هەتا گوێی ببڕن و هەڕەشەی کوشتنی منداڵەکانیشیان لێ کردووە.

لەو بارەیەشەوە، پارێزەر و هاوسەر و کەسوکاری پارێزەرەکە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، بچن بە دەم کەیسەکەیەوە.

ئەو پارێزەرە تەمەنی ٥٢ ساڵە و لەلایەن ئەو چەکدارانەی کە فڕێندرابوو، سەری تاشراوە و دەموددانیشی شکێنراوە.

سەرچاوەکان edit