Wn/ckb/وەزارەتی پەروەردە چەند یاسایەکی دەرکرد بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ بۆ ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)

< Wn‎ | ckb
Wn > ckb > وەزارەتی پەروەردە چەند یاسایەکی دەرکرد بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ بۆ ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)

شەممە ١٥ نیسان ٢٠٢٣


وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە چەند یاسایەک بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ بۆ ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) کە لە چاکەی قوتابیان بڕیار درا کە دەقی بڵاوکراوەی وەزارەتی پەروەردە بریتی بوو لە

تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی :

  1. لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان) م کردۆتەوە ، کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێک ) دابنێن . بەجۆرێک  لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ دەستپێبکات و لە  رێکەوتی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت ، و لەچەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.
  2. سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە ، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.
  3. نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان)  چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.

ئالان حمە سعید صالح

وەزیری پەروەردە

سەرچاوەکان edit