Wn/ckb/فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان چەند گوندێکی قەزای پێنجوێنی بۆردومانکرد

< Wn‎ | ckb
Wn > ckb > فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان چەند گوندێکی قەزای پێنجوێنی بۆردومانکرد

شەممە ١٥ نیسان ٢٠٢٣


لە پێنجوێن بەدرۆن هێرش كرایە سەر گوندەكانی ساڵیاوا و وریاوا كانی میران و سێ کەس کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندارە

فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لە سنووری ناحیەی گەرمک و کوژرا و بریندار هەیە، ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای هێرشی فرۆکە بێ فڕۆکەوانە گوندەکانی کانی میران وریاوا و ساڵیاوا بۆردومان کراون و سەرجەم ئەو گوندانە لە نزیک ناحیەی گەرمکن و ٣٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای پێنجوێنەوە دوورن.

لە دوای هێرشی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکە گوندەکانی ساڵیاوا و وریاوا كانی میران تۆپ باران كراوە.

بەرپرسی پاسەوانی سنوور لەو ناوچەیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فرۆکە بێفرۆکەوانەکە تا ئێستا بەسەر ئاسمانی ئەو سێ گوندەدا دەسوڕێتەوە و دەشڵێت، "فرۆکە بێفرۆکەوانەکە نەناسراوە."

هاوکات بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکەوە سێ چەکداری پەکەکە گیانیان لە دەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.

سەرچاوەکان edit